ئایا نەیان بینی (نەیان زانیوە) کە بێگومان ئێمە ئاژەڵمان بۆ ئەوان دروستکردووە ئەمجا ئەوان خاوەنیانن
وە ڕاممان ھێناون بۆیان ئەمجا سواری ھەندێکیان دەبن و(گۆشتی) ھەندێکیشیان دەخۆن
وە زۆر سوودیان لێ دەبینن وشتی خواردنەوەشیان لێ وەردەگرن دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن
وە بێجگە لە خوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە بەو ھیوایەی یارمەتی بدرێن
(ئەو پەرستراوانە) ناتوانن یارمەتیان بدەن بەڵام ئەمان سەربازی ئامادەن، لە خزمەتیاندان (وملکەچی ئەو بتانەن)
جا قسەکانیان خەمبارت نەکات چونکە بەڕاستی ئەوەی دەی شارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن دەیزانین
ئایا ئادەمی نەیزانیوە کە ئەومان لە نوتفە (دڵۆپە ئاوێك) دروستکردووە کەچی یەکسەر دەبێتە دوژمنێکی سەرسەختی دیار (دەمقاڵێ کەرێکی ئاشکرایە)
وە نموونەمان بۆ دێنێتەوە و بەدیھێنانی خۆی لە بیر چۆتەوە (ئەو بێ بڕوایە) دەڵێت کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیون
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە لە یەکەمجارەوە بەدیھێناون وئەو بە ھەموو دروست کراوێك زانا و ئاگادارە
زاتێک کە لە درەختی سەوز ئاگری بۆ دروستکردون ئیتر ئێوە ئاگری پێ دەکەنەوە
ئایا زاتێك کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە ناتوانێ وێنەیان دروست بکات؟ بەڵێ دەتوانێت و ھەر ئەویش دروستکەری زانایە
بەڕاستی کاری ئەو (خوا) ئەمەیە ھەر کاتێك بیەوێت شتێك بە دیبھێنێت پێی دەڵێ: ببە، دەست بەجێ (ئەو شتە) دەبێت
جا پاك و بێگەردە ئەو خوایەی کە موڵکایەتی ھەموو شتێك بەدەست ئەوە و بۆ لای ئەویش دەگەرێنرێنەوە