ھەرکەس کردەوەی چاکی کردبێت (لەڕۆژی دواییدا) پاداشتی چاکتری لەو (کردەوەی) بۆ ھەیە وە ئەوانە دڵنیان لەترس و داچڵەکانی گەورەی ئەو ڕۆژە
وە ھەرکەس خراپەی کردبێت (لەو ڕۆژەدا) بەسەر ڕوومەت ودەموچاویاندا دەخرێنە ناو ئاگری(دۆزەخ) ئایا سزا دەدرێن جگە لەوەی دەتانکرد
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ) بێگومان من فەرمانم پێدراوە کەتەنھا پەروەردگاری ئەم شارە (مەککە) بپەرستم ئەو (خوایە) ی (ڕێز شکاندی) ئەم شارەی حەرام کردووە و ھەموو شتێك تەنھا ھی ئەو (خوایە) وە فەرمانم پێدراوە لەموسڵمانان بم
وە (فەرمانم پێدراوە کە) قورئان بخوێنم (بەسەر خەڵکیدا) جا ھەر کەس ھیدایەتی وەرگرت ئەو بێگومان تەنھا بۆ خۆی ھیدایەت وەردەگرێت (قازانجەکەی بۆ خۆیەتی) ھەرکەسیش گومڕا بێت (زیانی بۆ خۆیەتی) وە بڵێ: بەڕاستی من تەنھا یەکێکم لەترسێنەران
وە بڵێ ھەموو سوپاسگوزاریەك بۆ خوایە ئەو (خوایە) بەزوویی ئایەت و نیشانەکانی نیشانی ئێوە دادەت ئێوەش دەیانناسن (کەئایەتی خوان) وە پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەوەی کەئێوە دەیکەن
بە(طا،سین، میم) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرتای سورەتی (البقرة) بکە
ئەم (ئایەتانە) ئایەتەکانی قورئانی ڕوون و ئاشکران
دەیخوێنینەوە بەسەرتا (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەندێک لەھەواڵی موسا و فیرعەون بەڕاستی و دروستی بۆ ئەوانەی بڕوا دەھێنن
بەڕاستی فیرعەون زاڵ و(ملھوڕ و یاخی) بوو لەزەوی (میصر) دا وە خەڵکەکەی (میصری) کرد بەچەند بەش و کۆمەڵێك کۆمەڵێکیانی لاوازو ژێر دەستە دەکرد کوڕانی ئەوانی سەر دەبڕی و ئافرەتانیانی بەزیندویی دەھێشتەوە (دەیکردنە خزمەتکارو کەنیزەك) بەڕاستی ئەو (فیرعەون) لەخراپەکاران بوو
وە ئێمە دەمانەوێت (بەچاکەی خۆمان) منەت بنێن بەسەر ئەوانەی کەلاواز و ژێر دەستکرا بوون لەووڵاتی (میصر) دا وە بیان کەینە پێشەواو بیان کەینە میراتگرانی(فیرعەون و و شوێنکەوتوانی)