ئێمە تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەمژدە دەرو ترسێنەر بیت
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من لەسەر گەیاندنی ئیسلام ھیچ کرێ و پاداشتێک لەئێوە داوا ناکەم بەڵام ھەر کەس ویستی رێگەی پەروردگاری بگرێت (با بیگرێ)
پشت ببەستە بە (خوای) زیندوو کەزاتێکە ھەرگیز نامرێت، تەسبیحات بکە بەستایشی ئەو بەسە (بۆ تۆ) کەخوا ئاگادارە بەگوناھی بەندەکانی
ئەو (خوایە)ی کەئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە وەئەوەیشی لەنێوانیاندایە لەشەش ڕۆژدا لەپاشانیش بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (باوەڕمان پێیەتی بەبێ ئەوەی شێوەکەی بزانین) ئەو خوای میھرەبانە کەواتە پرسیار لەزاتێک بکە کە بەھەموو شت زاناو ئاگادارە
وە کاتێک بەوان بوترێت سوژدە ببەن بۆخوای میھرەبان دەڵێن ڕەحمان کێیە (ئێمە نایناسین) ئایا سوژدە ببەین بۆ ئەو (زاتەی) کەتۆ فەرمانمان پێ دەدەیت وە (بەم داوای سوژدە بردنە) دورکەوتنەوەیان (لەڕێگای ڕاست) زیاتر دەبێت
پاک و بێگەرد وپیرۆزە ئەو (خوایەی) کە لەئاسماندا چەند خولگە (بورج)ی دروستکردووە ودایناوە لەئاسماندا خۆرێکی پڕشنگدار و مانگێکی ڕووناک کەرەوە (بۆ زەوی)
وە ئەو (خوایە) زاتێکە کەشەوو ڕۆژی لەجێی یەکتر داناوە (بەدوای یەکتردا دێن و شوێنی یەکتر دەگرنەوە) بۆ ئەو کەسەی بیەوێت بیربکاتەوە (لەدروسکراوەکانی خوا) یان بیەوێت شوکرانە بژێری خوا بکات
بەندە تایبەتیەکانی خوای میھرەبان کەسانێکن بە ویقارو نەرمی دەڕۆن بەسەر زەویدا (بێ لوت بەرزی و کەشخە و فیز کردن) وەکاتێک نەزان و نەفامەکان (بەووتەی ناشیرن) لەگەڵیان بدوێن ووتەیەک دەڵێن: جوان بێت (وەک: سڵاوتان لێ بێت)
وە کەسانێکن لەشەودا بۆ پەروەردگاریان سوژدە بەرن و شەو نوێژ دەکەن
وە کەسانێکن کەدەڵێن ئەی پەروەردگارمان سزای دۆزەخمان لێ لادە بەڕاستی سزای ئەو (دۆزەخە) لانەچووی بەردەوامە
بەڕاستی دۆزەخ جێگەو شوێن مانەوەیەکی زۆر خراپە
وە کەسانێکن کاتێک ماڵ و سامان خەرج دەکەن (بۆ خۆیان و خێزانیان) نەزیادە ڕۆی و نەڕەزیلی و دەست نوقاوی (تێدا) ناکەن (بەڵکو) مام ناوەندیە لەونێوانەدا