Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)357

بڵێ فەرمانبەرداری خواو فەرمانبەرداری پێغەمبەر ﷺ بن ئەمجا ئەگەر پشتیان ھەڵکرد ئەوە ئەو (پێغەمبەر ﷺ) تەنھا بەرپرسیارە لەوەی دراوە بەسەریدا (کە گەیاندنی پەیامی خوایە) وە ئێوەش بەرپرسن لەوەی دراوە بەسەرتاندا (کە باوەڕھێنانە) وە ئەگەر گوێڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکەن، ئەوە ھیدایەت وەردەگرن وە پێغەمبەر ھیچی لەسەر نیە بێجگە لەگەیاندنی ڕوون و ئاشکرای (پەیامی خوا) نەبێت

خوا بەڵێنی داوە بەو کەسانەتان کەباوەڕیان ھێناوە وە کردەوەی چاکەکانیان کردووە کە بێگومان دەیانکاتە جێنیشینی (خەڵکی تر) لەزەویدا ھەروەک ئەوانی (ئیماندارانی) پێش ئەمانی کردە جێنشین وە ئاینەکەیان بۆ دەچەسپێنێت ئەو (ئاینە)ی کەخوا پێی ڕازی بووە بۆیان وە ترس وبیمیان بۆ دەگۆڕێ بەئاسایش و ئارامی (لەوکاتەدا ئیتر) ھەر من دەپەرستن و ھیچ ھاوبەشیەکم بۆ بڕیار نادەن وە ھەر کەس بێ بڕوا بێ دوا ئەوە (بەدی ھاتنی بەڵێنەکان) ئەوە بەڕاستی ھەر ئەوانەن دەرچوو لەرێگەی خوا

وەنوێژ بەجێ بھێنن و زەکات بدەن و گویڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکەن تا خوا ڕەحمتان پێ بکات

ئەو کەسانەی بێ باوەڕن وانەزانن لەتۆڵەی خوا ڕزگاریان دەبێ لەزەویدا و ئەوان جێگایان ئاگرە ئای چ سەرئەنجامێکی بەد وخراپە

ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە دەبێ مۆڵەتتان لێ وەرگرن ئەوکەسانەی بەندەی ئێوەن (بەندەکانتان) ھەروەھا منداڵەکانتان کەھێشتا باڵغ نەبوون لەسێ کاتدا (بۆ چوونە ژوری نوستنی ژن و مێرد) لەپێش نوێژی بەیانی وە کاتێ پۆشاکتان دادەنێن (لادەبەن لەبەرتاندا) لەکاتی نیوەڕواندا و لەپاش نوێژی عیشا (خەوتنان) ئەم سێ کاتە کاتی خۆدەرخستنە بۆتان دروستە دوا ئەم سێ کاتە (بێ موڵەت وەرگرتن) نەبۆ ئێوەو نەبۆ ئەوان ھیچ گوناھێک نیە (موڵەت وەرنەگرن) (چونکە) ئەوان زۆر بەدەورو بەرتاندا دێن (بۆخزمەت کردنتان) ئێوە لەگەڵ یەکتردا تێکەڵن ئابەو جۆرە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەت ونیشانەکانی بۆ ئێوە وەخوا زانا وکاردروستە

kurdî (kurmancî)358

وەکاتێ کەمنداڵەکانتان باڵغ بوون ئەوسا دەبێت مۆڵەت وەربگرن وەکو چۆن کەسانی پێش ئەمان مۆڵەتیان وەردەگرت (لەھەموو کاتێکدا) ئابەم جۆرە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەتەکانی بۆ ئێوە وەخوا زانا و دانایە

وەئافرەتانی پیرو لەکار کەوتوو ئەو ئافرەتانەی ئومێدی شوکردنیان نەماوە ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە کە(ھەندێک لە) پۆشاکەکانیان لابەرن بەڵام زینەت و جوانیان دەرنەخەن خۆ ئەگەر لاینەبەن و پۆشتە بن ئەوە چاکترە بۆیان وە خوا بیسەر و زانایە

کوێر گوناھی لەسەر نیە و شەل گوناھی لەسەر نیە ھەروەھا نەخۆش گوناھی لەسەر نیە (ئەم جۆرە کەسانە گوناە نیە بۆیان نان بخۆن لەگەڵ کەسانی ساغدا) وە بۆ ئێوەش گوناە نیە کە لەماڵەکانی خۆتان نان بخۆن (ماڵی منداڵ و خێزانەکانتان ھەر بەماڵی خۆتان دادەنرێت) یان (نان بخۆن لە) ماڵی باوکانتان یان لە ماڵی دایکانتان یان لە ماڵی براکانتان یان لە ماڵی خۆشکەکانتان یان لە ماڵی مامەکانتان یان لە ماڵە پورەکانتان (خوشکانی باوک) یان لە ماڵی خاڵەکانتان یان لە ماڵی پورەکانتان (خوشکانی دایک) یان لەو ماڵانەی کە کلیلەکانیان بەئێوەیە یان لە ماڵی برادەرو ھاوڕێتان ھیچ گوناھتان لەسەر نیە بەکۆمەڵ یان بەتەنھا نان بخۆن جا کاتێ چوونە (ھەر ماڵێک لە) ماڵان ئەوە سەلام لەیەکتر بکەن (لەوانەی کەوەک خۆتان وان) بەسەلام کردنێک لەلایەن خواوە (ھاتووە) سەلامێکی جوان وچاک و پاک ئابەو شێوە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەتەکانی بۆ ئێوە بەڵکو ژیریتان بخەنە کارو بیربکەنەوە

Previous357 – 358357 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details