بێگومان کەسانێک کە ئەو بوھتانەیان (بۆ عائیشەی خێزانی پێغەمبەر ﷺ) ھەڵبەست دەستەیەک بوون لەخۆتان (ومونافیقیشیان تێدا بوو) وا مەزانن ئەو (بوھتانە) شەڕو خراپە بۆتان (وانیە) بەڵکو خێرو چاکەیە بۆتان بۆھەر یەک لەوانە ھەیە لەتاوان بەو ئەندازەی ھەوڵیداوە (لەو بوھتانەدا) وە ئەو کەسەیان کەبەشی گەورەی بوھتانەکەی گرتە ئەستۆ (کەعەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی بوو) (لەڕۆژی دواییدا) بۆ ئەوە سزای ھەرە گەورە
دەبوا کاتێک ئەو بوھتانەتان بیست پیاوان وئافرەتانی ئیماندار گومانی چاکیان بەخۆیان ببردایە وە بیانووتایە ئەمە بوھتانێکی ئاشکراو ڕوونە
دە بۆچی ئەو بوھتانکارانە چوار شایەتیان لەسەری نەھێنا ئەمجا ئەگەر شایەتەکانیان نەھێنا کەواتە ھەر ئەوانەن لای خوا درۆزن
وە ئەگەر فەزڵ وڕەحمەتی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە لەدونیا و ڕۆژی دواییدا دووچارتان دەبوو لەبەر ڕۆچوونتان لەو بوھتانەدا (بۆ عائیشە) سزایەکی گەورە
کاتێک ئەم بوھتانەتان بەدەماو دەم لە یەکترەوە وەردەگرت وە بەزمانتان شتێک دەڵێن کە زانیاریتان دەربارەی نەبوو واتان دەزانی شتێکی سووک و ئاسانە لەکاتێکدا لای خوا زۆر گەورەیە
بۆچی کاتێک ئەمەتان بیست نەتانووت بۆ ئێمە شیاو نیە قسە (و بوھتانی) وا بکەین پاک و بێگەردی بۆ تۆ خوایە، ئەمە بوھتانێکی زۆر گەورەیە
خوا ئامۆژگاریتان دەکات کە ھەرگیز نەگەڕێنەوە بۆ سەر وێنەی ئەوەی ڕوویدا ئەگەر ئێوە بڕوادارن
وە خوا ئایەتەکانی خۆی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە وە خوا زانا وکار دروستە
بەڕاستی ئەوانەی پێیان خۆشە زینا (کرداری ناشیرین) بڵاوبێتەوە لەناو خەڵکی ئیمانداردا سزای سەختیان بۆ ھەیە لەدونیاو ڕۆژی دواییدا وە خوا دەزانێت وئێوە نازانن
ئەگەر فەزڵ و بەزەیی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە (دووچاری سزا دەبوون بەھۆی ئەو بوھتانەوە کە کرا بۆ عائیشە) وەبێگومان خوا بەسۆز و میھرەبانە