Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)337

رێگەدرا (بەجەنگ و جیھاد کردن) بە ئەو (موسڵمانانەی) شەڕیان لەگەڵدا دەکرێت لەبەر ئەوەی کە بەڕاستی ستەمیان لێکراوە وە بێگومان خوا بۆ سەرخستنیان بە توانایە

ئەوانەی کە دەرکران لە ماڵ و وڵاتیان بە ناھەق تەنھا (گوناھیان ئەوە بوو) کە دەیانووت پەروەردگارمان (اللە)یە وە ئەگەر خوا خەڵکی لە ناو نەبردایە ھەندێکیان بە ھەندێکی تریان بێگومان دەڕوخێنرا (وێران دەکرا) دێری جولەکەکان و کلیسا و کەنیسە مزگەوتەکان کە یادی خوا لەو (پەرستگایانە)دا زۆر دەکرا وە بێگومان خوا یارمەتی کەسانێک ئەدات (وسەریان دەخات) کە یارمەتی (دینی) خوا دەدەن بە ڕاستی خوا بەھێز وباڵادەست و بەتوانایە

ئەوانەی ئەگەر دەسەڵاتمان پێدان لە زەویدا بە چاکی نوێژ بەجێ دەھێنن وە زەکات دەدەن و فەرمان دەدەن بە چاکە وڕێگری دەکەن لە خراپە و سەرئەنجامی ھەموو کارەکان تەنھا بەدەست خوایە

وە ئەگەر (بێ باوەڕان) تۆ بە درۆزن دەزانن وباوەڕت پێ ناکەن ئەوە بێگومان پێش ئەوانیش (گەلانی تر) باوەڕیان نەکرد (بە پێغەمبەرەکانیان) (وەک) گەلی نوح و عاد و سەمود

وە گەلی ئیبراھیم و گەلی لوط

ھەروەھا یارانی مەدیەن (ھۆزی شوعەیب) وە موساش بە درۆزن دانرا ئەمجا (بۆ ماوەیەک) مۆڵەتی بێ باوەڕانمدا، دواتر تۆڵەم لێ سەندن وگرتمن جا چۆن بوو بەگژا چوونی ئێمە (لەوان)

ئەمجا چەندەھا شار و دێھاتمان وێرانکرد کە (خەڵکەکەی) ستەمکار بوون ئەو (شارانە دیواری خانوەکانی) کەوتبوون بەسەر سەربانەکانیاندا وە چەندەھا بیر بێ خاوەن بوون (لە کار کەوتبوون) وە چەندەھا کۆشکی بەرز و بڵند (بێ خاوەن بوون)

دەی ئایا ئەوانە بە زەویدا نەگەڕاون تا دڵیان ھەبێت بیری پێ بکەنەوە (لەو وێران بوونە) یان گوێیان ھەبێت گوێی پێ بگرن (بۆ ڕاستی) لەڕاستیدا چاوەکان کوێر نابن بەڵکو ئەو دڵانە کوێر دەبن کەلە سینەکاندان

kurdî (kurmancî)338

وە ئەوان (قورەیش بە گاڵتەوە) بەپەلە داوای سزات لێ دەکەن لەکاتێکدا ھەرگیز خوا پێچەوانەی بەڵێنی خۆی ناکات و بێگومان ڕۆژێک لای پەروەردگارت وەک ھەزار ساڵ وایە لەو ساڵانەی ئێوە دەیژمێرن

وە (خەڵکی) چەندەھا شار و گوند (ھەبوون) مۆڵەتم دان کە ستەمکار بوون لەپاشان تۆڵەم لێ سەندن (ولەناوم بردن) وە ھەر بۆلای من دەگەڕێنەوە

بڵێ ئەی خەڵکینە بێگومان من بۆ ئێوە تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام

ئەمجا ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناو وە کردەوە چاکەکانیان کرد لێخۆشبوون و ڕۆزیەکی بەنرخ وفراوانیان بۆ ئامادەیە

وە ئەوانەی ھەوڵیان داوە بۆ (دژایەتی) ئایەتەکانی ئێمە ناتوانا و دەستەپاچەن ئەوانە ھاوەڵی دۆزەخن

وە ئێمە لەپێش تۆ نەمان ناردووە ھیچ ڕەوانەکراو یان پێغەمبەرێک مەگەر ھەر کاتێک (پەڕاوی خودای) خوێندبێتەوە بۆ گەلەکەی شەیتان گومان و وەسوەسەی دەخستە ناو خوێنراوەکەیەوە (تا خەڵک باوەڕی پێ نەھێنن) ئەمجا خوا لایدەبات (پوچەڵی دەکاتەوە) ئەوەی شەیتان داوێتی بە گوێی خەڵکدا (لە وەسوەسە ودڵەڕاوکێ و دوودڵی) پاشان خوا ئایەتەکانی خۆی دەچەسپێنێت وە خوا زانا و کاردروستە

لەبەر ئەوەی ئەو گومانانەی شەیتان دەیخاتە (دڵەکان خوا) دەیکاتە (ھۆی) تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی نەخۆشی لە دڵیاندایە و (ئەوانەی) دڵیان ڕەق وە بەڕاستی ستەمکاران لە دژایەتی یەکی زۆر دوور (لە ڕاستی)دان

وە بۆ ئەوە بزانن ئەو کەسانەی کە زانیاریان پێـدراوە بێگومان ئەم (قورئانه) ڕاستیەکە لە لایەن پەروەردگارتەوە تا باوەڕی پێ بھێنن (وبەردەوام بن لەسەری) وە دڵەکانیان ملکەچ و بەئارام بێت بۆ ئەو (خوا) وە بێگومان خوا ھیدایەتدەری ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان ھێناوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست

بەردەوام ئەو کەسانەی بێ باوەڕن لە گوماندان دەربارەی قورئان ھەتا لەناکاودا ڕۆژی دوایی یەخەیان دەگرێت یان یەخەیان دەگرێت (ودێت بۆیان) سزای ڕۆژێکی نەزۆک و بێ خێر (کە ڕۆژی قیامەتە)

Previous337 – 338337 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details