Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)331

(ئەوان) نابیستن دەنگی (بڵێسەو قرچەی) ئاگری دۆزەخ وەئەوان لەناو ئەو (نازو نیعمەتەی) دڵیان حەزی لێیەتی بەھەمیشەیی وبێ بڕانەوە دەمێننەوە

غەمباریان ناکات ترسە ھەرە گەورەکە (لەقیامەتدا) و فریشتەکانیش پێشوازیان لێ دەکەن (لەبەر دەرگاکانی بەھەشتدا) (وپێیان دەڵێن) ئەمە ئەو ڕۆژیە کە بەڵێنتان پێ درابوو

(بیھێنەوە بیریان) ئەو ڕۆژەی کەئاسمانەکان دەپێچینەوە وەک پێچانەوە (لولکردنی) تۆماری کتێب وپەرتوکێک وەک یەکەمجار چۆن دروستمان کرد (بەڕوت و قووتی) (پاش مردنیش) ئەو (دروستکردنە) دووبارە دەکەینەوە ئەوە بەڵێنێکە (جێبەجێ کردنی) لەسەر ئێمەیە بێگومان ئێمە (ئەو بەڵێنە) بەدی دەھێنین

سوێند بەخوا بێگومان ئێمە نووسیوومانە لەزەبووردا لەدوای نووسینی لە (لوح المحفوظ) دا بەڕاستی سەر زەوی (بەھەشت) دەبنە خاوەنی وبەمیراتی دەیبەن بەندە چاک و پاکەکانم

بێگومان لەمەدا (لەوەی لەم سورەتەدا باسکرا ) بەسە کەپەند وئامۆژگاری بێت بۆ گەلی خوا پەرستان

وە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان

بڵێ بێگومان تەنھا شتێک کەنیگا کراوە بۆ من (ئەمەیە) کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوای تاک و تەنھایە، دەی ئایا ئێوە ملکەچ دەبن؟

جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بڵێ ھەمووتانم ئاگادار کرد بە یەکسانی و ناشزانم نزیکە یادوورە (ھاتنی) ئەو ھەڕەشەی لێتان دەکرێت

بەڕاستی خوا دەزانێت بە ووتە و قسەی ئاشکرا وە دەشزانێت بەو قسەی دەیشارنەوە

وە من نازانم (مۆڵەت دانتان) لەوانەیە تاقیکردنەوە بێت بۆ ئێوە (بیەوێت) تاماوەیەک (وازتان لێ بھێنێت) کەڕابوێرن

(پێغەمبەر ﷺ) فەرمووی ئەی پەروەردگارم بەدادگەرانە بڕیاربدە (لە نێوان من و ئەم بێ باوەڕانەدا) وە پەروەردگاری ئێمە میھربانی یارمەتی لێ داواکراوە لە بەرانبەر (ئەو قسە نابە جێیانەی) ئێوە دەیڵێن و ھەڵیدەبەستن

kurdî (kurmancî)332

ئەی خەڵکینە بترسن لە (سزای) پەروەردگارتان چونکە بەڕاستی بوومەلەرزەی قیامەت ھەستان شتێکی زۆر گەورەیە، کارەساتێکی سامناکە

لەو ڕۆژەدا ئێوە ئەو (بوومەلەرزە) دەبینن بێ ئاگا دەبێت (لەترسی ئەو ڕۆژە) ھەموو ئافرەتێکی شیردەر (کاتێک مەمکی لەدەمی منداڵەکەیدایە) لە ئەو (منداڵە)ی شیری پێداوە وەفڕێی دەدات و لە باری دەچێت ھەموو دووگیانێک (مێینەیەکی سکپڕ) سکەکەی (کۆرپەکەی) خەڵکی دەبینیت (وەک) سەرخۆشن بەڵام سەرخۆشیش نین بەڵکو سزای سەخت و بەتینی خوا (وای لێ کردون)

لەمرۆڤەکاندا کەسی وا ھەیە (وەک نەضری کوڕی حارث) موجادەلە دەکات دەربارەی خوا (و سیفەتەکانی) بەبێ ھیچ زانیاری و زانستێک وە شوێنی ھەموو شەیتانێکی سەرکەش دەکەوێت

لەسەری نوسراوە (بڕیار دراوە) کە بێگومان ھەرکەسێک خۆشی بوێت (وشوێنی بکەوێت) ئەوە بەڕاستی گومڕای دەکات وە ڕێنمونی دەکات بۆ سزای ئاگری ھەڵگیرساوی دۆزەخ

ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لەگوماندان دەربارەی زیندووبوونەوە ئەوسا (بزانن) بەڕاستی ئێمە ئێوەمان دروستکردووە لە خاک (خۆڵ) پاشان (نەوەکان) لە نوتفەیەک (دروست دەبن) دواتر (دەبێتە) پارچە خوێنێکی مەیو دوای ئەوە (دەبێتە) پارچە گوشتێک شکڵ و شێوە کێشراو و شکڵ و شێوە نەکێشراو بۆ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە بۆ ئێوە وە لەمناڵداندا دەیھێڵینەوە (ڕایدەگرین) ئەو (بێچوەی) بمانەوێت (لەبار نەچێت) تاکاتێکی دیاریکراو پاشان (لەسکی دایکتان) دەرتان دەھێنین بەساوایی پاشان گەورە دەبن تادەگەنە تەواوی ھێزو تواناتان وە (لەم تەمەنەدا) ھەندێکتان دەمرێنرێت وە ھەندێکتان دەگەیەنرێنە ئەو پەڕی پیری، بێ کەڵکترینی تەمەن بۆ ئەوەی نەزانێت و لەبیری نەمێنێت ھەرچی کە دەیزانی وەزەوی دەبینی (لەزستاندا) خامۆشە ووشک و بێ گیایە جا کاتێک بارانمان بەسەردا باراند زەوی (ڕووەکی لێ دەڕوێت و) دەجوڵێت زەوی ھەڵ دەدات (بەرز دەبێت) و(زەوی) دەڕوێنێ لەھەموو جۆرە (گیا و گوڵێکی) جوان

Previous331 – 332331 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details