ئەمجا ئیبراھیم ھەموو بتەکانی وورد کرد جگە لە بتە زلەکەیان نەبێت بە ئومێدی ئەوەی بگەڕێنەوە بۆلای ئەو (بۆ لای ئیبراھیم ئەویش ڕاستیان پێ بڵێ، بەڵکو باوەڕبھێنن)
(بت پەرستان) ووتیان کێ ئەمەی کردووە بە خواکانمان (بەبتەکانمان) بە ڕاستی ئەو کەسە لەستەمکارانە (دەبێ سزا بدرێت)
(چەند کەسێک) ووتیان گوێمان لە لاوێک بوو باسی ئەوانی (بتەکانی بە خراپە) دەکرد پێی دەڵێن ئیبراھیم
(کۆمەڵێ لە گەلەکەی) ووتیان کەواتە بیھێنن لە پێش چاوی خەڵک (بیوەستێنن) بەڵکو (ئەوانەی دەیناسنەوە) شایەتی لەسەر بدەن
ووتیان ئایا تۆ ئەمەت کردووە بە خواکانمان (بەبتەکانمان) ئەی ئیبراھیم؟
(ئیبراھیم) ووتی نەخێر بەڵکو ئەم بتە گەورەیان ئەوەی کردووە دە پرسیار لەوانە (بتە شکاوەکان) بکەن ئەگەر ئەوانە قسە دەکەن
ئەمجا گەڕانەوە بۆ لای یەکتری (سەریان کرد بەیەکدا) جا (لە ناو خۆیاندا ھەندێکیان) ووتیان بەڕاستی ئێوە ھەر خۆتان ستەمکارن
پاشان سەر بەرەو خوار کرانەوە (گەڕانەوە بۆ سەر سەختی و نەفامیەکەیان) بەڕاستی تۆ دەتزانی ئەو بتانە قسە ناکەن (ئەی ئیبراھیم)
(ئیبراھیم) ووتی دەی ئێوە دەپەرستن؟ جگە لەخوا شتانێک کە ھیچ قازانج و سوودێکتان پێ ناگەیەنن وە ھیچ زیانێکیشتان لێ نادەن
ئۆف بۆ ئێوە بۆ ئەو بتانەش کە دەیپەرستن لە جیاتی خوا دەی ئایا ژیر نابن (بیر وھۆشتان ناخەنە کار)
(ھەندێک لە بت پەرستان) ووتیان (ئیبراھیم) چاک بسوتێنن و یارمەتی خواکانتان (بتەکانتان) بدەن وسەریان بخەن ئەگەر ئێوە ئەو کارە دەکەن
(کە ئیبراھیمیان خستە ئاگرەوە) ووتمان ئەی ئاگر سارد بەرەوەو بێ زیانبە لەسەر ئیبراھیم
ئەوان ویستیان پیلان بگێڕن لە ئیبراھیم (بە سووتان لەناوی بەرن) بەڵام ئێمە ئەوانمان کردە زەرەرۆمەندترین (دۆڕاوترین) کەس
وە ئیبراھیم ولوطمان ڕزگار کرد و (ناردمانن) بۆ ئەو زەویە ( بۆ ووڵاتی شام) کە پیت و فەڕمان تێ خستبوو
وە بەخشیمان بە ئیبراھیم ئیسحاق و (بە ئیسحاقیش) یەعقوب، بە زیاد (لە داواکەی ئیبراھیم کە داوای منداڵێکی کرد) وە ھەموویانمان کرد بە پیاوی چاک