Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)323

چەندەھا شارو گوندمان تێک شکاند (ولەناومان بردن) کە (خەڵکەکەی) ستەمکار بوون وەپاش ئەوان گەل و تاقمی ترمان (لەجێیان) بەدی ھێنا

جا کاتێک (بێ باوەڕان) ھەستیان کرد بەسزاو تۆڵەی ئێمە دەستبەجێ ئەوان لەو شارانە بەخێرایی ڕایان دەکرد

(فریشتەکان بەگاڵتەوە پێیان دەڵێن) ڕامەکەن وبگەڕێنەوە بۆلای ئەو نازو نیعمەتانەی کە ڕۆچوو بوون تێیدا وە(بگەڕێنەوە) بۆ سەر خانوو ماڵەکانتان بەڵکو پرسیارتان لێ بکرێت (لەوەی بەسەرتان ھاتووە)

(لەگەڵ ھەڵھاتندا) دەیانووت: ھاوار بۆ ئێمە بێگومان ئێمە ستەمکار بووین

ئیتر بەردەوام ئەمە ھاواریان بوو (ھاوار بۆ ئێمە) ھەتا ھەموویانمان دروێنە و خامۆش کرد (ولەناومان بردن)

ئێمە دروستمان نەکردووە ئاسمان و زەوی و ئەوەی لەنێوانیاندایە بەگاڵتەو بەبێ ھودە

ئەگەر بمان وویستایە سەرقاڵی بۆ خۆمان ھەڵبژێرین (وەک ھاوسەرو منداڵ) لەلایەن خۆمانەوە ھەڵمان دەبژارد

(واز لەوە بھێنە) بەڵکو حەق دەدەین بەسەر بەتاڵ و ناحەقدا بەھۆیەوە (بەتاڵ) مێشکی دەپژێت و تێکدەشکێت ئەمجا دەستبەجێ بەتاڵ دەفەوتێت و لەناو دەچێت ھاوار (وسزای بەتین) بۆ ئێوە لەبەر ئەوەی کە دەیڵێن و بڕیاری دەدەن بۆ خوا (لەھاوسەرو منداڵ)

تەنھا بۆ خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان وزەویدایە وە ئەو (فریشتانە) کە لای خوان ھەرگیز لەپەرستنی ئەو خۆیان بەزل نازانن ھەرگیزیش ماندوو نابن

شەوو ڕۆژ تەسبیحات و ستایشی (خودا دەکەن) ماندوونابن و سارد نابنەوە

ئایا ئەوانە ھەڵیان بژاردووە (وبڕیاریانداوە) چەند پەرستراو و (خوایەک) لەزەویدا (بۆ خۆیان) (کە دەسەڵاتی ئەوەیان نیە مردوو زیندوو بکەنەوە) وخۆیان کۆدەکرێنەوە وزیندوو دەکرێنەوە

ئەگەر لەھەردووکیاندا (لە ئاسمان و زەویدا) چەند پەرستراوێک ھەبوایە جگە لەخوا بێگومان (ئاسمان و زەوی) ھەر دوو کاول وێران دەبوون دەی پاک و بێگەردی بۆ خوای پەروەردگاری عەرش لەوەی بێ باوەڕان (خوای گەورەی) پێ وەێف دەکەن

(خوا) پرسیاری لێ ناکرێت (ڕەخنەی لێ ناگیرێت) لەھەر کارێک کەدەیکات بەڵکو ئەوان (ئادەمیزاد) پرسیاریان لێ دەکرێت

ئایا ئەوانە ھەڵیان بژاردووە (وبڕیاریان داوە) چەند پەرستراوێک جگە لەخوا (پێیان) بڵێ بەڵگەتان بھێنن (لەسەر ئەوەی بڕیارتانداوە) ئەمە قسەی ئەم قورئانەیە (خوا ناردویەتی) بۆ من وەقسەی ئەو (پەیام وپەڕاوانەشە) لەپێش منەوە ھاتوون (وەک: تەورات و ئینجیل، لەھیچیاندا بوونی چەند پەرستراوێک بڕیار نەدراوە بۆ خوای گەورە) بەڵام زۆربەی زۆریان حەق و ڕاستی نازانن لەبەر ئەوە پشتی تێدەکەن و ڕووی لێ وەردەگێڕن

kurdî (kurmancî)324

وەئێمە نەمان ناردووە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێک مەگەر نیگامان بۆ ناردووە (بەوەی کە) بێگومان جگە لەمن ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە کەواتە تەنھا من بپەرستن

(وەبێ باوەڕان) ووتیان خوای میھرەبان منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە (کە فریشتەکانن) پاک و بێگەردە خوا (لەم شتانە) بەڵکو ئەوانە ( ئەوفریشتانە) بەندەی ڕێز گیراوی (خوان)

لە خوا پێش ناکەون بەقسەو ووتەیان وەئەوان بەفەرمانی خوا کار دەکەن

(خوا) دەزانێت وئاگادارە بە ئەوەی لەدونیا لەبەر دەستیاندایە وە بە ئەوەی لەڕۆژی دواییدا بۆیان ئامادەکراوە وە (فریشتەکان) تکا ناکەن تەنھا بۆ ئەو کەسە نەبێت (خوا) ڕازی بێت (تکای بۆ بکرێت) وە ئەوان (فریشتەکان) لەترس وھەیبەتی خوا زۆر دەترسن

وە ھەرکام لەوانە (لەو فریشتانە) بڵێ بێگومان منیش پەرستراوم جگە لەخوا ئەو بە (ئاگری) دۆزەخ تۆڵەی لێ دەسێنین ھەربەوجۆرە پاداشتی ستەمکاران دەدەینەوە (تۆڵەیان لێ دەکەینەوە)

ئایا نەیان بینی (نەیانزانیوە) ئەوانە بێ بڕوا بوون کەئاسمانەکان و زەوی ھەردووکیان پێکەوە لکابوون (ویەک پارچە بوون) ئەمجا لەیەکترمان جیاکردنەوە وە فەراھەممان ھێنـا لەئاو ودروستمان کردووە ھەموو شتێکی زیندوو دەی ئایا ئەوانە ھەر باوەڕ ناھێنن؟

وەدروستمان کردووە (ودامان ناوە) لەزەویدا چەند شاخی دامەزراو بۆ ئەوە جووڵە جوڵ نەکات بەوانەی (بەسەر پشتیوەن) وە سازاندومانە لە زەوی (یان لە شاخەکان)دا دۆڵ و ڕێگاوبانی زۆر تا ئەوان شارەزا بن و پێویستی خۆیان دابین بکەن

وە ئاسمانمان کردووە بەسەقفێکی (سەرێکی) پارێزراو بەڵام ئەوانە سەبارەت بە ئایەتەکانی ئاسمان پشت تێکەرو ڕوو وەرگێر بوون

وە ھەر ئەو (خوا)یە کە شەو و ڕۆژی دروستکردووە وە خۆر و مانگیشی (دروست کردووە) ھەریەک لەوان لە خولگەیەکدا دەسوڕێنەوە

بڕیارمان نەداوە بۆ ھیچ کەسێک لەپێش تۆوە مانەوەی ھەمیشەیی (نەمری) ئەمجا ئەگەر تۆ بمری (دوای مردنی تۆ) ئایا ئەوان ژیانیان بەردەوام دەبێ و نامرن؟ (نەخێر)

ھەموو کەسێک مردن دەچێژێت (ودەمرێت) وە ئێمە تاقیتان دەکەینەوە بەخراپە وناخۆشی وە بە چاکە و خۆشی تادەرکەوێت (چاک و خراپ) وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە

Previous323 – 324323 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details