Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)319

(ئەی موحەممەد ﷺ) ئا بەو جۆرە دەیگێڕینەوە بۆت ھەندێک لەبەسەرھات و ھەواڵی ئەو (گەلانەی) ڕابوردون بێگومان پێمان داویت لەلایەن خۆمانەوە قورئان

ھەر کەسێک پشتی تێ بکات ئەوە بەڕاستی ھەڵیدەگرێت لەڕۆژی دواییدا بارێکی قورس (لەتاوان)

بێ بڕانەوە تێیدا دەمێننەوە چ بارێکی خراپ و بێـفەڕیان بەکۆڵەوەیە لەرۆژی دواییدا

ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بەشەیپوردا (بۆ جاری دووەم) ئەوسا تاوانباران کۆدەکەینەوە لەو ڕۆژەدا لەش و چاویان شین ھەڵگەڕاوە

بەچرپەوە لەنێوان خۆیاندا دەڵێن ئێوە تەنھا دە (شەوو ڕۆژ لەدونیادا) ماونەتەوە

ئێمە چاک دەزانین بەوەی ئەوان دەیڵێن کاتێک (ئەوەیان) کە ژیرتریانە و نزیک تریانە لەڕاستیەوە دەڵێ ئێوە تەنھا یەک ڕۆژ ماونەتەوە

(ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن سەبارەت بەشاخەکان تۆش بڵێ پەروەردگار لەبێخیان دەھێنیت و وردو خاشیان دەکات ئەمجا ھەوا پرژو بڵاویان دەکاتەوە

ئەمجا ڕێک و ساف بێ ئاوو گژوگیاو دەیھێڵێتەوە

نابینی تێیدا ھیچ جۆرە لاری و بەرزی و نزمیەک

لەو ڕۆژەدا ھەموو دەکەونە شوێن جاڕدەری (کۆکردنەوە) لارە جڵەوی ناکەن لەفەرمانی لەترسی خوای میھرەبان ھەموو دەنگەکان نزم دەبن چپەچپ نەبێت شتێک نابیستی

ئا لەو ڕۆژەدا تکا کردن سوودی نیە مەگەر کەسێک خوای میھرەبان ڕێگای بدات و لەووتەکەشی ڕازی بێت

(خوا) دەزانێت و ئاگادارە بەھەموو ئەو شتانەی لەپێشیانەوەیە (لەقیامەتدا چاوەڕێیانە) وە بەھەموو ئەو شتانە لەپاشیانەوەیە (لە دونیادا کردوویانە) بەڵام ئەوان دەربارەی خوا ھەموو شتێک نازانن

ھەموو دەم و چاوەکان (لەڕۆژی قیامەتدا) ملکەچ و فەرمانبەردارن بۆ (خوای) ھەمیشە زیندوو و ڕاگری بوونەوەرە بێگومان زەرەرمەند بووە ئەوەی کەباری ستەمی ھەڵگرتبێ

ئەوەش کردەوە چاکەکانی کردبێت باوەڕداریش بوو بێت ئەوە نەلە ستەم دەترسێت (لێی بکرێت) نەلە کەم کردنەوەی پاداشتی (دەترسێت)

ئابەو جۆرە قورئانێکی عەرەبیمان دابەزاندووە بە چەند جۆر و شێواز ھەڕەشەمان لەودا باسکردووە بۆ ئەوەی لە خوا بترسن و خۆیان بپارێزن (لە تاوان) یان ببێت بەھۆی بیدارکردنەوەیان لەغەفڵەت وبێ ئاگایی (بەھۆی قورئانەوە)

kurdî (kurmancî)320

ئەمجا بەرزو بڵندە ئەو خوایە کەدەسەڵات دارێکی(پادشایەکی) حەق و ڕاستە پەلە مەکە لە(خوێندنی) قورئاندا لەپێش ئەوەی وەحی کردنەکەی بۆت تەواو بێت وەبڵێ ئەی پەروەردگارم زانست و زانیاریم زیاد بکە

سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پێشتر پەیمان و بەڵێنمان لەئادەم وەرگرت (لەدرەختی قەدەغەکراو نەخوات) بەڵام کاری پێ نەکرد (لەبیری چوو) وە ئێمە لەودا لێبڕانمان نەدی (کە بیەوێت بێ فەرمانی خودا بکات)

(باسی) ئەو کاتە بکە بەفریشتەکانمان ووت: سوژدە بەرن بۆ ئادەم ئەوانیش ھەموو سوژدەیان برد جگە لەشەیتان کەسەرپێچی کرد(و سوژدەی نەبرد)

ئەمجا ووتمان ئەی ئادەم بەڕاستی ئەم (ئیبلیسە) دوژمنی تۆو ھاوسەرەکەتە کەواتە (ئاگاداربن) لە بەھەشت دەرتان نەکات چونکە دوو چاری ناخۆشی و زەحمەت دەبیت

بێگومان تۆ لەو (بەھەشتە) دا برسیت نابێت وڕووت و قوت نابیت

وبێگومان لەوێدا تینووت نابێت وە ھەتاوی (خۆر) لێت نادات (ئازارت پێ ناگەیەنێ)

ئەمجا شەیتان نیازی خراپی خستە دڵیەوە ووتی: ئەی ئادەم ئایا نیشانت بدەم دەرەختی نەمری (ھەر کەس لێی بخوات ھەرگیز نامرێت) و موڵک و دەسەڵاتێ ھەر دوایی نەیەت

ئەمجا ھەردووکیان لەو (بەروبوومی درەختە) یان خوارد بەو ھۆیەوە (جل وبەرگیان داماڵدراو) دەرکەوت عەیب و عەورەتیان وە دەستیان کرد بە داپۆشینی لەشیان بەگەڵای (درەختەکانی) بەھەشت وەئادەم سەرپێچی فەرمانی پەروەردگاری کرد ئیتر لەڕێگای ڕاست لایدا

پاشان پەروەردگاری ھەڵیبژارد (بۆ پێغەمبەرێتی) وتەوبەی لێ قبووڵ کردو ڕێنمونی کرد

(خوا) فەرمووی ھەردووکتان برۆِنە خوارەوە لەوێ (لەبەھەشت) بەیەکەوە (نەوەکانتان) دەبنە دوژمنی یەکتری جا ئەگەر (بەپێغەمبەراندا) پەیامتان بۆ ھات لەلایەن منەوە ئەوسا ئەوەی شوێنی ڕێنمونی من بکەوێت ئەوە (لەدونیادا) گومڕا نابێت و (لەڕۆژی دوایشدا) تووشی ناخۆشی و زەحمەت نابێت

وە ھەرکەسێک ڕوو وەرگێرێت لەڕێبازو یادی من ئەوە بێگومان ئەو کەسە گوزەرانێکی سەخت و تەنگی دەبێت (لەگۆڕدا) و لەڕۆژی دواییشدا حەشری دەکەین بەکوێری

دەڵێ ئەی پەروەردگارم بۆچی بە کوێری حەشرت کردم خۆ من (لە دونیادا) چاو ساغ و بینا بووم

Previous319 – 320319 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details