Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)307

ئەمجا (لەو خورما) بخۆ و (لەو ئاوەش) بخۆرەوە چاوو دڵ ڕۆشنبە جا ئەگەر ھەر کەسێکت بینی (پرسیاری ئەم منداڵەی لێ کردیت) بە (ئیشارەت) پێی بڵێ بەڕاستی من قسە نەکردنم لەسە خۆم نەزر کردووە بۆ (خوای) میھرەبان لەبەرئەوە ئەمڕۆ قسە لەگەڵ ھیچ کەسێکدا ناکەم

جا بەو (منداڵەوە) ھاتەوە بۆ لای کەسوکارەکەی ئەو (منداڵەی) گرتبوو بە باوەشیەوە (خزمەکانی) ووتیان ئەی مەریەم بەڕاستی شتێکی زۆر خراپ و ئابڕو بەرت کردووە

ئەی ئەوەی وەک خوشکی ھاروون وایت (لە تەقوا وخواناسیدا) نەباوکت پیاوێکی خراپ و داوێن پیس بووە نە دایکت داوێن پیس و زیناکار بووە

جا(مەریەم) ئیشارەتی بۆ ئەو (منداڵە) کرد (خزمەکانی) ووتیان چۆن قسە بکەین لەگەڵ مناڵێکدا کە لە بێشکەدایە

(منداڵەکە ھاتە قسە و) ووتی بەڕاستی من بەندەی خوام پەڕاوی ئینجیلم پێ دەدات و دەمکات بە پێغەمبەر

وە پیرۆز و فەڕداری کردووم لە ھەر جێگایەکدا بم و فەرمانی پێداوم بە نوێژ کردن و بە زەکاتدان ھەتا لە ژیاندام و زیندووم

و (کردومی) بە ڕۆڵەیەکی چاکەکارو گوێرایەڵ بۆ دایکم نەی کردووم بە ملھوڕێکی بەد ڕەفتار

سڵاوی خوام لەسەر بێت ئەو ڕۆژەی کە لە دایک بووم وە ئەو ڕۆژەی کە دەمرم وە ئەو رۆژەشی کە زیندوو دەکرێمەوە

ئەوە (کە باس کرا) عیسای کوڕی مەریەمە کە ووتەیەکی ڕاستە (دەربارەی عیسا) کە ئەوان (گاور و جولەکەکان) تێیدا دوو دڵن

ناگونجێت و شایەن نیە بۆ خوا منداڵی ھەبێت پاک و بێگەردی بۆ خوا ھەرکاتێک بیەوێت کارێک ببێت ئەوە بێگومان تەنھا پێی دەڵێت ببە، یەکسەر (ئەویش) دەبێت

بێگومان خوا پەروەردگاری من و ئێوەشە کەواتە ھەر ئەو بپەرستن ئەمەیە ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست

بەڵام دەستەو تاقمی (گاور وجولەکە)کان لە نێو خۆیاندا ڕایان جیاواز بوو (لە بارەی عیساوە) جا سزاو لەناو چوون بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لە بینینی ڕۆژە زۆر گەورەکە (کە ڕۆژی دواییە)

ئای کە چەندە بیسەر و بینەرن (ئەو بێ باوەڕانە) لەڕۆژێکدا کە دێنەوە بۆ لامان (لە قیامەتدا) بەڵام ستەمکاران ئەمڕۆ (لە دونیادا) لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

kurdî (kurmancî)308

(ئەی موحەممەد ﷺ) ئەو(ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کارو باری (خەڵکی) کۆتایی پێ دەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن و باوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)

بەڕاستی ھەر ئێمە دەبینە میراتگری زەوی و ئەوەی لەسەریەتی وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە

وە (ئەی موحەممەد ﷺ) لە قورئاندا باسی ئیبراھیم بکە بەڕاستی ئەو (ئیبراھیم) زۆر ڕاستگۆ و پێغەمبەر بوو

کاتێک بە باوکی ووت ئەی باوکی خۆشەویستم بۆ دەپەرستی شتێک کە نابیستێ و نابینێت وە ھیچ سوودێکت پێ ناگەیەنێت

ئەی باوکی خۆشەویستم بەڕاستی دڵنیابە زانست و زانیارێکم بۆ ھاتووە کە بۆ تۆ نەھاتووە (وپێت نەدراوە) کەواتە شوێنم کەوە و گوێرایەڵیم بکە ڕێنمونیت دەکەم بۆ رێبازی ڕاست

ئەی باوکی خۆشەویستم شەیتان مەپەرستە بەڕاستی شەیتان ھەمیشە سەرپێچیکەر و یاخیە لە خوای میھرەبان

ئەی باوکی خۆشەویستم بەڕاستی دەترسم (گەر بەکافری بمریت) تووشی سزایەک ببیت لە لایەن خوای میھرەبانەوە ئیتر ببیتە ھاوڕێ و ھاودەمی شەیتان (لەدۆزەخدا)

(باوکی) ووتی تۆ واز لە پەرستراوەکانی من دەھێنیت (ونایانپەرستی)؟! ئەی ئیبراھیم سوێند بێت ئەگەر واز نەھێنیت (لەقسە ووتن بە پەرستراوەکانم) دڵنیا بە بەرد بارانت دەکەم (دەی) بڕۆ ماوەیەکی زۆر دوورکەوەرەوە لێم

(ئیبراھیم) فەرمووی سەلامت لێ بێت لە مەودوا داوای لێ خۆشبوونت بۆ دەکەم لە پەروەردگارم (چونکە) بەڕاستی ئەو (پەروەردگار) لەگەڵمدا میھرەبانە (و دوعام گیرا دەکات)

وە دوورە پەرێز دەبم لە ئێوە و لەو شتانەش کە دەیپەرستن جگە لە خوا تەنھا پەروردگارم دەپەرستم ئومێدەوارم لە پەرستن و نزای پەروەردگارم دا بێ ھیوا و نائومێد نەبم (وەکو ئێوە)

جا کاتێک (ئیبراھیم) دوورکەوتەوە لێیان (لە گەلە بت پەرستەکەی) ولەو شتانەش ئەوان دەیانپەرست جگە لە خوای گەورە ئێمە ئیسحاق و(لە ئیسحاقیش) یەعقوبمان پێ بەخشی و ھەریەک لەوانیشمان کرد بە پێغەمبەر

لە ڕەحمەتی خۆمان ئەوانمان بەھرەمەند کرد باسی چاکەی ئەوانمان خستە سەر زمانی (خەڵکی)

لە قورئاندا باسی موسا بکە بەڕاستی ئەو (کەسێکی) ھەڵبژاردە بوو (بێ گەردبوو لە ناتەواوی) و نێرراو و پێغەمبەر بوو (بۆ خەڵکی)

Previous307 – 308307 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details