Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)289

جا کاتێک لە دەریادا تووشی بەڵا و زیان بێن ھەموو ئەو (پەرستراوانەی) ھاواریان لێ دەکەن وون دەبن بێجگە لە خوا کە چی کاتێک کە (خوا) ڕزگارتان دەکات و دەگەنە ووشکانی ڕوو وەردەگێڕن (لە خوا) (چونکە) ئادەمی ھەمیشە سپڵە و ناسوپاسە

جا ئایا ئێوە ناترسن و بێباکن لەوەی کە لە ووشکانیدا (بوومەلەرزە) بتانبات بەناخی زەویدا؟ یان (ناترسن لەوەی) بای توندتان بنێرێتە سەر بەووردە زیخەوە پاشان پارێزەرێکیشتان دەست نەکەوێت

ئەی ئایا دڵنیا و بێباکن لەوەی بتان گێڕێتەوە ناو دەریا جارێکی تر ئەمجا بینێرێتە سەرتان بایەکی توند و تیژی وێرانکەر ئەوسا لە دەریاکەدا نقومتان بکات لەبەر ئەو بێ باوەڕ و سپڵە بوونـەتان پاشان دەستان ناکەوێت ھیچ کەسێک کە داوای تۆڵەی ئێوە لە ئێمە بکات

سوێند بە خوا بێگومان ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرت وە لە ووشکانی و لە دەریادا ھەڵمان گرتن (بەسواری و گەڕاندمانن) و ڕۆزی پاک و خاوێنمان پێداون وە فەزڵمان داون بەسەر زۆرێک لەو شتانەی کە دروستمان کردون بە فەزڵێکی گەورە

(بیریان بخەنەوە) ئەو ڕۆژەی کە ئێمە ھەموو ئادەمیەک بانگ دەکەین بە ناوی پێغەمبەرەکەیانەوە (بەناوی پەیامەکەیانەوە) جا ھەر کەسێک نامەی کردەوەکەی بدرێت بە دەستی ڕاستیەوە ئا ئەوانە نامەکەیان دەخوێننەوە, وە ستەمیان لێ ناکرێت بە ئەندازەی ئەو تاڵە باریکەی بە دەوری ناوکی خورمادایە

بەڵام ھەر کەسێک لەم (دونیایە) دا کوێر بووبێت و (ڕێگەی ڕاستی نەبینی بێت) ئەوە ئەو کەسە لە ڕۆژی دوایشدا کوێرە بگرە لە کوێریش گومڕاترە

وە بەڕاستی نزیک بوو ئەوانە لاتدەن و وەرتگێڕن لەوەی کە نیگامان کرد بۆت بۆ ئەوەی جگە لە قورئان شتێک بەدەم ئێمەوە ھەڵبەستیت (ئەگەر گوێڕایەڵیان بوویتایە) ئەوە لەو کاتەدا دەیان کردیت بە دۆست و خۆشەویستی خۆیان و (گومڕایان دەکردیت)

خۆ ئەگەر ئێمە تۆمان دامەزراو نەکردایە بەڕاستی نزیک بوو تۆ کەمێک بەلایاندا بچیت

جا بێگومان ئەوکاتە پێمان دەچەشتی دوو بەرانبەر (سزای) ژیان دوو بەرانبەر (سزای) مردن پاشان دەستت نەدەکەوت یارمەتیدەرێک بەرانبەر بە ئێمە (کە بەرگری ئەو سزایەت لێ بکات)

kurdî (kurmancî)290

وە بەڕاستی نزیک بوو ئەو (بێ باوەڕانە) (بە پیلان و دوژمنایەتی) نارەحەتت بکەن لە خاکی مەککە بۆ ئەوەی دەرت بکەن لێی جا ئەوکاتە ئەوانە نەدەمانەوە لە پاش تۆ کاتێکی کەم نەبێت (خوا لەناوی دەبردن)

رێگا و نەریتێکە لە (ئێمەوە) بۆ ئەوانەی کە ناردومانن لە پێغەمبەرانمان پێش تۆ باو و یاسای ئێمەش گۆڕانی بەسەردا نایەت

(ئەی موحەممەد ﷺ) نوێژ بەجێ بھێنە لەکاتی لادانی خۆر (لە ناوەڕاستی ئاسمان) ھەتا (ھاتنی) تاریکی شەو ھەروەھا نوێژی بەیانی (بەجێ بھێنە) بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو و ڕۆژەوە)

وە (ئەی موحەممەد ﷺ) لە بەشێکی شەودا ھەستە شەو نوێژ بکە بەقورئان خوێندن تێیدا ئەوە زیادە نوێژی تایبەت بە تۆیە ئومێدەواربە پەروەردگارت بتگەیەنێـتە پلەو جێگایەکی پەسەندکراو (کە شەفاعەتی گەورەیە بۆ خەڵکی لە قیامەتدا)

وە بڵێ ئەی پەروەردگارم (لەھەر کارێکدا بووم) ڕاست و چاک پێم ئەنجام بدە ڕاست و چاکیش پێم کۆتایی بھێنە وە لەلایەن خۆتەوە بۆم بسازێنە دەسەڵاتێکی یارمەتیدەر (کە زاڵ بم بەسەر ھەموو کۆسپێکدا)

وە بڵێ ئاینی ڕاست ھات وە ئاینی ناحەق و بەتاڵ نەما و ڕۆیشت بەڕاستی بەتاڵ ھەمیشە لە ناوچووە

وە لەم قورئانەدا دەنێرینە خوارەوە ئەوەی کە ھۆی شیفا و میھرەبانی یە بۆ بڕواداران بەڵام (ھاتنی ئەم قورئانە) بۆ ستەمکاران ھیچ زیاد ناکات جگە لە خەسارۆمەندی نەبێت

وە کاتێک چاکە و نیعمەتی خۆمان بڕێژین بەسەر ئادەمی (بێ باوەڕدا) ڕوو وەردەگێڕێت (لە زیکری ویادی ئێمە) و دوور دەکەوێتەوە, وە کاتێک ناخۆشی و زیانی لێ بکەوێت زۆر نائومێد دەبێت

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەمووکەس کار دەکات لەسەر سرووشت و (ڕێبازی) خۆی جا پەروەردگارتان زاناترە بەو کەسەی کە ڕێبازەکەی ڕاسترە

وە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ڕۆحەوە (کە چیە) بڵێ ڕۆح لە کارو فەرمانی تایبەت بە پەروەردگارمە وە ئێوە تەنھا کەمێک لە زانیاریتان پێ بەخشراوە

وە سوێند بە خوا ئەگەر بمانەوێت بێگومان ئەو (قورئانەی) نیگامان کردووە بۆت نایھێڵین (لە دڵ و پەڕەکاندا) لە پاشان دەستت ناکەوێت لە بەرانبەر ئێمەدا کەسێک کە بەرگریت لێ بکات

Previous289 – 290289 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details