Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)283

ئومێد وایە پەروەردگارتان ڕەحمتان پێ بکات (ئەگەر بگەڕێنەوە بۆلای خوا) ئەگەر بگەڕێنەوە (بۆ سەر تاوان) ئێمەش دەگەڕێینەوە (بۆ سزادانتان) وە دۆزەخمان کرد بە بەندیخانە بۆ بێ باوەڕان

بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێباز و بەرنامەیەک کە ڕاسترینە و موژدەش دەدات بەو باوەڕدارانەی کە کردەوە چاکەکان دەکەن کە بەڕاستی پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

وە بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان نیە بە ڕۆژی دوایی سزایەکی سەختمان بۆ ئامادەکردون

وە ئادەمی نزاو ھاوار بۆ شەڕ و خراپە دەکات (ھەروەکو) داوا و نزاکردنی بۆ خێرو چاکە وە ئادەمی ھەمیشە ھەر پەلەیەتی

شەو و ڕۆژمان کرد بە دوو نیشانەی (گەورەی دەسەڵاتی خوا) ئەمجا نیشانەی شەومان تاریک کرد (یا سڕیەوە) و بەڵگە و نیشانەی ڕۆژمان ڕووناک کردەوە بۆ ئەوەی بەشوێن ڕۆزی پەروەردگارتاندا بگەڕێن وە بۆ ئەوەی ژمارەی ساڵەکان و حیسابی (مانگ و شەو و ڕۆژەکان) بزانن وە ئێمە ھەموو شتێکمان بە ڕوون و ڕەوانی باسکردووە (بۆتان)

وە ھەموو مرۆڤێک (لە ڕۆژی دواییدا) کردەوەی خۆیمان کردۆتە گەردنیەوە (چاکە بێت یا خراپە) وە لە ڕۆژی دواییدا بۆی دەردەھێنن نامەیەک کە بە کراوەیی (و ھەموو کردەوەکانی تێدا نوسراوە) و دەیبینێت

(پێی دەووترێت) نامەکەت بخوێنەرەوە ئەمڕۆ خۆت بەسیت کە موحاسەبەی خۆت بکەیت

ھەرکەس ڕێنمونی و ھیدایەتی وەرگرتبێت ئەوە بێگومان ڕێنمونی و ھیدایەتەکەی (سوود و قازانجەکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت و ھەرکەسیش گومڕا بووبێت ئەوە بێگومان (زیان و سزاکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت وە ھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت ئێمە ھەرگیز سزای (بەندەکان) نادەین ھەتا پێغەمبەر نەنێرین (بۆیان)

وە کاتێک بمانەوێت (دانیشتوانی) شار و گوندێک لەناو ببەین فەرمان دەدەین (بە گوێڕایەڵی و کردەوەی چاک) بە دەوڵەمەندە خراپەکارو زۆردارەکانی کەچی ئەوان یاخی دەبن و لە فەرمان دەردەچن جا بڕیاری (سزادان) پێویست دەبێت بۆ (دانیشتوانی) ئەو شار و گوندانە جا ئەوسا وێرانیان دەکەین بە وێران کردنێکی تەواو

وە زۆر (گەل و میللەت) مان لەناو برد لە سەردەمەکانی پاش نوح پەروەردگارت بەسە بە گوناھی بەندەکانی کە ئاگادار و بینایە

kurdî (kurmancî)284

ھەر کەسێک تەنھا ژیانی دونیای بوێت لەم (دونیا) دا زوو پێی دەدەین ئەوەی بمانەوێت بۆ ھەرکەسێک لە پاشان دۆزەخمان بۆ سازداوە دەچێتە ناوی بە لۆمەکراوی و دەرکراوی لە میھرەبانی خوا

ھەر کەسێکیش مەبەستی ڕۆژی دوایی بووبێت وە ھەوڵی بۆ بدات بەو جۆرەی شایستەی ئەوە و باوەڕداریش بێت ئا ئەوانە کردەوە و تێکۆشانەکەیان وەرگیراوە (لای پەروەردگاریان)

دەبەخشین بە ھەمووان ئەوانەی (کەھەر دونیایان دەوێت) و ئەوانەش (کە ڕۆژی دواییان دەوێت) لە بەخششی پەروەردگارت (لەم دونیایەدا) بێگومان ڕۆزی و بەخشراوی پەروەردگارت ھەرگیز قەدەغە کراو نەبووە

(ئەی موحەممەد ﷺ) سەرنج بدە چۆن (لە دونیادا) فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکیاندا وە بێگومان پلەکان لە ڕۆژی دواییدا گەورەترە و فەزڵەکانیش گەورەترن

(ئەی ئادەمی) لەگەڵ خوادا پەرستراوێکی تر مەپەرستە ئەگینا دەبێتە لۆمەکراوێکی سووک و ڕسوا

وە پەروەردگارت بڕیاریداوە کە ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لە ئەو وە لەگەڵ دایک و باوکتان چاکە بکەن ئەگەر یەکێکیان (باوکت و دایکت) یان ھەردووکیان لای تۆ پیربوون قسەی ناخۆشیان پێ مەڵێ تەنانەت ئۆفیش وە تێیان مەخوڕە و پێیاندا ھەڵمەشاخێ (بەڵکو) ووتەی نەرم و شیرینیان (لەگەڵدا) بەکاربێنە

باڵی خۆ بەکەمزانین و میھرەبانیتیان بۆ ڕابخە بڵێ ئەی پەروەردگارم ڕەحمیان پێ بکە ھەرچۆنێک ئەوان منیان پەروەردە کرد بە منداڵی

پەروەردگارتان چاک دەزانێت بە ھەرچی لە دڵ و دەرونتاندا ھەیە ئەگەر ئێوە چاک بن و نیازی چاکەتان ببێت ئەوا بێگومان ئەو (خوایە) لێ بوردەیە بۆ تۆبەکاران

وە مافی خزمانت بدە (ھەروەھا مافی) ھەژار و ڕێبواریش زیادە ڕەویش مەکەن

بەڕاستی زیادەڕەوان دۆست وبرای شەیتانەکانن شەیتانیش بەرانبەر (ناز و نیعمەتەکانی) پەروەردگاری ھەمیشە سپڵەیە

Previous283 – 284283 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details