ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و ڕێگری خەڵکیشیان کردووە لە ڕێگەی خوا جگە لە سزاکەی خۆیان سزایان بۆ زیاد دەکەین لەبەر ئەوەی کە خراپەکاریان دەکرد
وە ئەو ڕۆژەی کە ئێمە لە ھەر ئوممەتێک شایەتێک (پێغەمبەرێک) دەنێرین بۆسەریان لە خۆیان (کە شایەتیان لێ بدات) وە تۆش دەھێنین (ئەی موحەممەد ﷺ) بەشایەت لەسەر ئەوانە وە ئێمە قورئانمان ناردوەتە خوارەوە بۆت کە ڕوون کەرەوەیە بۆ ھەموو شتێک وەڕێنمونی و میھرەبانی و مژدەیە بۆ موسڵمانان
بەڕاستی خوا فەرمان دەدات بە دادگەری و بە چاکە و بە بەخشین بە خزم و خوێش وە (خوا) ڕێگری دەکات لە داوێن پیسی و خراپە و دەستدرێژی ئامۆژگاریتان دەکات بۆ ئەوەی پەند وەرگرن و بیربکەنەوە
وە بەڵێنی خوا بەجێ بھێنن کاتێک کە بەڵێن دەدەن و بەڵێن و پەیمانەکانتان مەشکێنن لە پاش بەستن و دووپاتکردنەوەیان لە کاتێکدا خواتان کردووە بەشایەت و چاودێر بەسەر خۆتانەوە بەڕاستی ھەرچی دەکەن خوا دەیزانێت
وەک ئەو (ئافرەتە) مەبن کە ڕیسەکەی کردەوە بە خوری لە پاش بادان و ڕستن و شەتەک دانی سوێندو پەیمانەکانتان دەکەن بەھۆی ناپاکی و فڕو فێڵ لە نێوانتاندا لەبەر ئەوەی دەستە و کۆمەڵێک زۆرترو بەھێز ترە لەدەستەو کۆمەڵێکی تر خوا بەوە تاقیتان دەکاتەوە, وە سوێند بە خوا لە ڕۆژی دواییدا بۆتان ڕوون دەکاتەوە ئەوەی کە ئێوە تیایدا جیاواز بوون
وە ئەگەر خوا بیویستایە ئێوەی دەکرد بە یەک ئوممەت بەڵام (خوا) ھەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات (بەھۆی سەرکەشی خۆیەوە) ھەر کەسێکیشی بوێت ڕێنمونی دەکات وە سوێند بە خوا پرسیارتان لێ دەکرێت لەوەی کە دەتانکرد (لە دونیادا)