(لێیان گەڕێ) با بێباوەڕ و سپڵە بن بەرامبەر ئەوەی پێمان بەخشین وە (لە دونیادا) ڕابوێرن جا لەمەو دوا دەزانن (چییان لێدەکەین)
وە (بت پەرستان) بۆ ئەو (بتانەی) کە ھیچ نازانن دایدەنێن بەشێک لەوەی کە ئێمە پێمان بەخشیوون (لە خواردن و خواردنەوە)
ئەو (بت پەرستانە) کچان بۆ خوا دادەنێن (و دەڵێن فریشتەکان کچی خوان) پاک و بێگەردی بۆ خوا، وە بۆ خۆشیان چییان پێ خۆشە (دایدەنێن کە حەزیان لە کوڕە)
ھەرکاتێک یەکێک لەوانە مزگێنی کچی پێ بدرێت ڕوی ڕەش دائەگەڕێت و بۆ خۆی پیش دەخواتەوە
خۆی دەشارێتەوە لە خەڵکی لەبەر ئەو مژدە خراپەی پێی دراوە ( بە گومانی خۆی) ئایا (ئەو کچە) بیھێڵێتەوە بەسەر شۆڕی (بەخێوی بکات) یان زیندە بەچاڵی کات بێداربن ئای چەند خراپە ئەو بڕیارەی دەیدەن!
بۆ ئەوانە ھەیە کە بڕوایان بە ڕۆژی دوایی نیە نموونەی خراپ نموونەی ھەرە بەرزیش ھەر بۆ خوایە وە ھەر ئەو (خوا) زاڵ و بەدەسەڵات و کاردروستە
وە ئەگەر خوا خەڵکی سزا بدایە بەھۆی ستەم (و بێ بڕوایی) یانەوە ھیچ گیان لەبەرێ (مرۆڤ) ێکی لەسەر (زەویدا) نەدەھێشت بەڵام دوایان دەخات تا کاتی دیاریکراو (بۆیان) جا کاتێک کاتی دیاریکراویان ھات (ڕۆژیان تەواو بوو) ھیچ کات و ساتێک دواناکەون و پێشیش ناکەون
وە ئەوان شتێ بۆ خوا دادەنێن کە خۆیان حەزی لێ ناکەن وە زمانیان بەدرۆ دەڵێ کە بێگومان پاداشتی زۆر چاک ھەر بۆ ئەوانە ڕاستە وگومانی تێدا نیە (پاداشتی) ئەوانە ھەر ئاگری (دۆزەخ) ـە و زوو بە پەلە دەبرێن (بۆی)
سوێند بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرانمان ناردووە بۆ سەر گەلانی پێش تۆ جاشەیتان کردەوە (خراپەکان) یانی بۆ ڕازاندنەوە بۆیە ئەمڕۆ (شەیتان) پشتیوانیانە وە بۆ ئەوانە سزای سەختی بە ئازار ھەیە
وە ئێمە قورئانمان نەناردۆتە خوارەوە بۆت مەگەر بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی کە تیایدا جیاواز بوون وە تاڕێنمونی و میھرەبانیش بێت بۆ کەسانێک کە باوەڕ دەھێنن