Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)241

ووتیان خەوێکی تێکەڵ و پێکەڵ (و پڕوپوچە) و ئێمەش لێکدانەوەی خەوی تێکەڵ و پێکەڵ نازانین

ئەوسا ئەوەیان کە ڕزگاری بوو لەدوو (بەندکراوە) کە لەپاش چەند ساڵێک بیری کەوتەوە ووتی من بۆتان لێکدەدەمەوە مانای ئەو خەوە جا (فەرموو) بمنێرن (بەدوای یوسفدا کە لەبەندینخانەدایە)

(ھات ووتی) یوسف ئەی ھاوڕێی ڕاستگۆ مانای ئەو خەوەمان پێ بڵێ چی یە؟ حەوت مانگای قەڵەو کەحەوت مانگای لەڕو لاواز بیانخوات ھەروەھا حەوت گوڵی دانەوێڵەی سەوز و حەوت گوڵی ووشک تا من بگەڕێمەوە بۆلای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەوان ئەوە بزانن

(یوسف) ووتی حەوت ساڵ کشتوکاڵ دەکەن بەدوای یەکداو بەبەردەوامی جائەوەی کەدروێنەتان کرد بیھێڵنەوە لەگوڵەکەیدا کەمێک نەبێت لەوەی کەدەیخۆن

ئەمجا لەپاش ئەو (حەوت ساڵە) حەوت ساڵی تردێت کەسەخت وقات و قڕییە ھەرچیتان پاشە کەوت کردووە بۆ ئەم (حەوت ساڵە سەختە) دەیخۆن مەگەر کەمێک لەوەی قایم ھەڵی دەگرن (بۆ بنە تۆو وناشتنەوەی ساڵێکی تر)

پاشان دوای ئەو (حەوت ساڵە سەختە) ساڵێک دێت خەڵکی تێیدا (ڕزگار دەکرێن) بارانیان بۆ دەبارێنرێت و تێیدا دۆشاوی (میوەھات) دەگرن

پاشا ووتی ئەو (پیاوە) م بۆ بھێنن جا کاتێک نێردراوەکەی (پاشا) ھاتە لای یوسف (یوسف) ووتی بگەڕێرەوە بۆلای گەورەکەت (پادشاکەت) و پرسیاری لێ بکە ھۆی چی بوو کەئەو ژنانە دەستی خۆیانیان بڕی بێگومان پەروەردگارم بەپیلانی ئەو (ژنانە) ئاگادارو زانایە

ووتی (بەژنەکان) مەبەستان چی بوو کاتێک ویستتان یوسف بخەڵەتێنن و کاری خراپی پێ بکەن (ئافرەتەکان) ووتیان پاک و بێگەردی بۆ خوا ئێمە ھیچ خراپەیەکمان لێ نەدیوە ژنەکەی عەزیزی (میێر) ووتی ئا ئێستا حەق و ڕاستی دەرکەوت من دەمویست (یوسف) دەستم لەگەڵ تێکەڵ بکات و بێگومان ئەو لەڕاست گۆیانە

(یوسف ووتی) ئەوە بۆ ئەوەی (پادشا) بزانی بەڕاستی من بەپەنھانی ناپاکی وخیانەتم نەکردووە لێی وە بەڕاستی خواش پیلانی ناپاکان ناگەیەنێتە ئەنجام

kurdî (kurmancî)242

وە (یوسف ووتی) من ھەرگیز پاکانە بۆ خۆم ناکەم (چونکە) بەڕاستی نەفس زۆر فەرمان دەرە بەخراپە بێجگە ئەو نەفسە کە پەروەردگارم ڕەحمی پێ کردبێت بەڕاستی پەروەردگارم لێبوردە و میھرەبانە

جا پادشا ووتی (بەژێردەستەکانی) ئەو یوسفەم بۆ بھێنن دەیکەمە (کەسێکی) تایبەت بەخۆم جا کاتێ کە (پادشا) قسەی لەگەڵ کرد ووتی بەڕاستی تۆ ئەمڕۆ لای ئێمە خاوەنی پلەو پایە و باوەڕپێکراویت

(یوسف) فەرمووی (بەپادشا) لەسەر خەزنە و دارایی زەوی (میسر) دابمنێ بەڕاستی من پارێزەرێکی شارەزام

ئا بەو جۆرە یوسفمان پایەدارو جێگیر کرد لەخاکی (میسر) دا لەھەر شوێنێکی (میسردا) بیویستایە دەژیا ھەر کەسمان بوێت بەرمیھرەبانی خۆمانی دەخەین (لەدونیادا) و پاداشتی چاکە کاران وون ناکەین

وە بەڕاستی پاداشتی ڕۆژی دوایی چاکترە بۆ ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناوە و بەھەمیشەیی خۆپارێز بوون (لە ھاوبەش بڕیاردان و تاوان)

وە (لە کاتی گرانیدا) براکانی یوسف ھاتن (بۆ میسر) ئەوسا چوونە لای (یوسف) دەست بەجێ (یوسف) ئەوانی ناسیەوە بەڵام ئەوان ئەمیان نەناسیەوە

جا کاتێک کە ڕێکی خستن وئەوەی کە ویستیان پێی دان ووتی برایەکی باوکیتان ھەیە بۆم بھێنن ئایا نابینن کەمن پێوانەم تێرو تەواوە (بۆ کڕیارەکان) وە من خانە خوێی چاکم

جا ئەگەر ئەو (برایەتانم) بۆ نەھێنن ئەوە پێوانەی (دانەوێڵە) تان لای من نیە و نزیک (ئەم ووڵاتەش) مەکەونەوە

ووتیان ھەوڵ و تەقەلا دەدەین لەگەڵ باوکیــدا و دڵنیابە ئێمە ئەو کارە دەکەین

وە (یوسف) ووتی بە بەردەست و خزمەتکارەکانی دراوەکانیان کە داویانە (بە دزیەوە) بیخەنە ناو بارەکانیان بەڵکو بیناسنەوە کاتێک کە گەڕانەوە بۆ ناو ماڵ و منداڵیان تا (ببێتە ھۆی ئەوەی) بگەڕێنەوە و بێنەوە (جارێکی تر)

ئەمجا کاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان ووتیان ئەی باوکی بەڕێزمان (بۆ ساڵی داھاتوو) پێوانەمان لێ قەدەغە کراوە (شتمان پێ نافرۆشن ئەگەر بنیامین نەنێریت لەگەڵماندا) جا کەواتە براکەمان لەگەڵدا بنێرە، پێوانەش دەکەین (دانەوێڵە دەکڕین) و دڵنیابە ئاگاداریشی دەکەین

Previous241 – 242241 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details