(خوای گەورە) فەرمووی بیگومان داوای ھەردووکـتان وەرگیرا جا خۆ ڕاگر و بەردەوام بن (لەسەر ئاینی خوا) وە مەکەونە شوێن ڕێگای ئەوانەی کەنازانن
ئەمجا نەوەی ئیسرائیلمان لە دەریاکە (دەریای سوور) پەڕاندەوە ئەمجا فیرعەون و لەشکرەکەی شوێنیان کەوتن بە ستەم و دەست درێژی کردن ھەتا ئەو کاتەی خەریک بوو (فیرعەون) بخنکێت ئەوسا ووتی بڕوام ھێنا کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو (خوایە) نەبێت کە بڕوایان پێ ھێناوە نەوەی ئیسرائیل وە منیش لە موسڵمانانم
(ئەی فیرغەون) ئێستا (باوەڕ دەھێنێت؟) کە بێگومان لەوەو پێش سەرپێچیت کرد وەتۆ لەخراپەکاران و تێکدەران بوویت
بەڵام ئەمڕۆ لاشەکەت (لە دەریا) ڕزگار دەکەین بۆ ئەوەی ببیت بەپەند بۆ ئەوەی لەدوای تـۆ دێت وە بـەڕاستی زۆرێک لـەخەڵکی بێ ئاگان لە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە
سوێند بەخوا بێگومان نیشتە جێمان کردن نەوەی ئیسرائیل لەشوێنێکی چاک و شایستەدا و ڕۆزی چاک و پاکمان پێدان جا ڕاجیاو دووبەرەک نەبوون ھەتا زانین و شارەزایی (تەورات) یان بۆ ھات بەڕاستی پەروەردگارت بڕیار دەدات لەنێوانیاندا لەڕۆژی دوایدا لەوەی ئەوان تێیدا ڕاجیا بوون
جائەگەر تۆ لەگوماندایت لەوەی کە ناردومانەتە خوارەوە بۆت ئەوە پرسیار لەوانە بکە کە کتێبی ئاسمانی شارەزان و دەیخوێننەوە لەپێش تۆ سوێند بەخوا بەڕاستی بۆت ھاتووە ھەق و ڕاستی لەپەروەردگارتەوە کەواتە لەدەستەی گومانداران مەبە
و لەوانەش مەبە کە نیشانەکانی خوایان بە درۆزانی (و باوەڕیان پێ نەھێنان) (ئەگەر وابکەیت) ئەوە دەچیتە ڕیزی زەرەرمەندانەوە
بەڕاستی ئەوانەی دەرچووە و چەسپاوە بۆیان بڕیاری پەروەردگارت بڕوا ناھێنن
(بڕوا ناھێنن) ھەرچەند بۆیان بێت ھەموو بەڵگەو نیشانەیەک ھەتا نەبینن (بە چاوی خۆیان) سزای سەختی ئازاردەر