Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)213

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ لەوانەی کردوتانە بەھاوبەشی خوا کەسێک ھەیە شتێک لەنەبوونەوە دروست بکات ئەمجا (لەپاش مردنی) دووبارەی بکاتەوە بڵێ خوا لە نەبوو شت دروست دەکات ئەمجا (لە پاش مردنی) دروستی دەکاتەوە دەی چۆن لە ڕاستی لا دەدرێن

بڵێ ئایا لە ناو پەرستراوەکانتاندا کەسێ ھەیە ڕێنمونی بکات بۆ ڕێگای ڕاست بڵێ خوا ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست جا ئایا کەسێک کە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕاستە ڕێ شایان ترە بەوەی پەیڕەوی بکرێت وشوێنی بکەویت یان کەسێک ڕێبازی ڕاست شارەزا نابێ مەگەر شارەزا بکرێت ئەوە چیتانە چۆن ئەو بڕیارە دەدەن؟

وە زۆربەیان شوێن ھیچ ناکەون جگە لەگومان بەڕاستی گومان لە ئاست ھەقدا ھیچ سوودێک (بەخاوەنەکەی) ناگەیەنێت بەڕاستی خوا زانایە بەوەی کە دەیکەن

ڕەوا نیە و ناگونجێت ئەم قورئانە ھەڵبەسترا بێ (لەلایەن کەسێکەوە) جگە لەخوا بەڵکو بەڕاست دانەری ئەو (کتێبانەی) پێش خۆیەتی (پێش دەستکاری کردنیان) وە ڕوون کەرەوەی کتێبە ئاسمانیەکانە (ئەم قورئانە) ھیچ گومانی تێدا نیە لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە ھاتووە

یان دەڵێن (موحەممەد ﷺ) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە بەدەم خواوە بەوانە بڵێ سورەتێک بھێنن وەک ئەو و ھەر کەسێک کەدەتوانن بانگی بکەن بێجگە لەخوا ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

(ئەوە واز لێ بھێنە) بەڵکو ئەوانە بڕوایان بەقورئان نەھێناو بە درۆیان دانا کە ھیچ زانیاریان دەربارەی نەبوو کە ھێشتا سەرئەنجامی (سزاو تۆڵەی) قورئانیان بۆ نەھاتووە بە ھەمان شێوە (پەیامی پێغەمبەرانیان) بەدرۆ زانی ئەوانەی لەپێش ئەمانەوە بوون ئەمجا سەرنج بدە کە چۆن بوو دواڕۆژ و ئاکامی ستەمکاران

لەوانیشدا کەسی وا ھەیە کەبڕوا بەقورئان دەھێنێت کەسی واشیان ھەیە کەبڕوای پێ ناھێنێت وە پەروەردگارت لەھەموو کەس زاناترە بە خراپەکاران

ئەگەر بڕوایان پێ نەھێنای ئەوە پێیان بڵێ (پاداشتی) کردەوەی خۆم بۆ خۆم و (پاداشتی) کردەوەی خۆتان بۆ خۆتان ئێوە بەرین (بەرپرسیارنین) لەوەی من دەیکەم منیش بەریم (بەرپرسیارنیم) لەوەی ئێوە دەیکەن

(کافران) کەسی وایان ھەیە گوێت لێ دەگرن (کەقورئان دەخوێنیت) جا ئایا تۆ گوفتارت بەکەڕان دەژنەوێنی؟ ئەگەر چی ئەو کەڕانە ھیچیش تێنەگەن

kurdî (kurmancî)214

وە ھی وایان ھەیە دەڕوانێت بۆت دەی ئایا تۆ ڕێنمونی ئەو کوێرانە دەکەیت (مەبەست پێی بێ باوەڕانە کە کوێرن لە ئاست بینینی ھەق وڕاستیدا) ئەگەر چی ئەو کوێرانە نابیناش بن؟

بەڕاستی خوا ھیچ ستەم لەخەڵکی ناکات بەڵکو خەڵکی خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن

وە (بیریان بخەنەوە) ئەو ڕۆژەی کە (خوا) ھەموویان کۆ دەکاتەوە دەڵێی لە دونیادا نەماونەتەوە ساتێکی کەم نەبێت لە ڕۆژێک خۆیان بەیەکتر دەناسێنن بەڕاستی زەرەرمەند بوون ئەوانەی کە بڕوایان نەھێنا بە (زیندووبونەوە) و دیداری خوا وە ئەوانە ڕێنمون وەرگرنەبوون

بەڕاستی ئەگەر نیشانت بدەین ھەندێک لەوەی بەڵێنمان داوە پێیان (زاڵبوونت بەسەریاندا) یان تۆ بمرێنین (پێش بەدی ھاتنی) ئەوە گەڕانەوەیان ھەر بۆلای ئێمەیە پاشان خوا شایەتە لەسەر ئەو کردەوانەی کە دەیکەن (لەپاش تۆ)

وە بۆ ھەموو گەلێک پێغەمبەرێک ھەبووە جا کاتێک پێغەمبەرەکەیان (لەقیامەتدا) ھات بۆلایان بڕیار دەدرێت لەنێوانیاندا بەدادگەریی و ڕاستی وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت

دەڵێن کەی دەبێت ئەو بەڵێن و ھەڕەشەیە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

(ئەی موحەممەدﷺ) بڵێ بەدەستم نیە بۆ خودی خۆم ھیچ زیان و سوودێک مەگەر ئەوەی خوا بیەوێت بۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەک کاتێکی دیاری کراو ھەیە ئەگەر کاتەکەیان ھات ئەوا نەساتێک دوا دەکەون نەپێشیش دەکەون

تۆ بڵێ (بەوانە) پێم بڵێن ئەگەر سزای خواتان بۆھات لەشەودا یان لەڕۆژدا ئایا تاوانباران بۆچی (سزایەک) پەلە دەکەن

ئایا پاش ئەوەی ڕوویدا و بەدی ھات ئێوە بڕوای پێ دەھێنن؟!! ئا ئێستا (بڕوای پێ دەھێنن)؟ خۆ بەڕاستی ئێوە پەلەی ھاتنی (ئەو سزا) یەتان دەکرد

ئەمجا پێـیان دەووترێت بەوانەی کە ستەمیان کردوە بچەژن سزای ھەمیشەیی ئایا ئێوە تۆڵەتان لێ دەسەندرێت مەگەر بەھۆی ئەو (کارانەوە) نەبێت کەخۆتان دەتان کرد

(ئەی موحەممەد ﷺ) لێت دەپرسن ئایا ئەو سزایە ڕاستە (بەدی دێت)؟ پێیان بڵێ بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بێگومان ئەوە ڕاستە وە ئێوە ناتوانن خۆتانی لێ قوتار بکەن

Previous213 – 214213 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details