بۆ ھەر یەکێک (لەجنۆکەو ئادەمی) چەند پلە و پایە ھەیە لەبەرانبەر کردەوەکانیاندا وە پەروەردگارت لەوەی کەدەیکەن (ئەو ستەمکارانە) بێ ئاگا نیە
ھەر پەروەردگاری تۆ بێ نیازە و خاوەنی میھرەبانیە ئەگەر بیەوێت لەناوتان دەبات وە کێی بوێت دوای ئێوە دەیکاتە جێنشینی(ئێوە) وەک چۆن ئێوەی لەنەوەی کۆمەڵێکی تر بەدی ھێنا
بێگومان ھەر بەڵێنێکتان پێدەدرێت ھەر دێت و ئێوە لەدەس خوا دەرناچن
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی گەلەکەم لەسەر ڕێبازی خۆتان ئەوەی لەدەستان دێت بیکەن بێگومان منیش کارو کردەوەی خۆم دەکەم جا لەمەو پاش دەزانن سەرئەنجامی ئەو دونیا بۆکێ دەبێت بێگومان (بێ باوەڕان) وستەمکاران ڕزگاریان نابێت
وە بڕیاریاندا بۆ خوا لەوەی کە (خوا) دروستی کردو دایھێنا بەشێک لەکشتوکاڵ و ئاژەڵ و ماڵات جا بەگومانی خۆیان ووتیان ئەمە بۆ خوایە وە ئەوەش بۆ ھاوبەشەکانمان (بتەکانمانە) جا ئەوەی بۆ ھاوبەشەکانیانە ئەوە بە خوا ناگات وە ئەوەش بۆ خوایە ئەوە دەگات بە ھاوبەشەکانیان (واتە: خوا نایەوێت و ئەیداتەوە بەسەریاندا) ئای چ خراپە ئەوەی بڕیاری دەدەن
ئا بەو شێوەیە شەیتانەکان کوشتنی ڕۆڵەکانیان بۆ زۆر لەھاوەڵـدانەرەکان ڕازاندەوە بۆ ئەوەی لەناویان بەرن (بەکوشتنی کەسانی بێ تاوان)وە بۆ ئەوەی ئاینەکەیان لێ بشێوێنن وە ئەگەر خوا بیویستایە ئەوەیان نەدەکرد کەواتە لێیان گەڕێ با لەگەڵ ئەو درۆ و دەلەسەیەی کە ھەڵی دەبەستن (بێ ئاگا و گومڕا بن)