Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)133

ئەمجا ئەو گەلەی کە ستەمیان کرد دوا بڕاو کران و ھەموو سوپاس و ستایشێ ھەر بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیانە

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پێم بڵێن ئەگەر خوا ھەستی بیستن و بینینتان لێ بسەنێتەوە مۆریش بنێت بەسەر دڵەکانتاندا چ پەرستراوێک ھەیە بێجگە خوا بۆتان بھێنێتەوە تەماشابکە چۆن بەڵگەکان دەگۆڕین و چەند بارەیان دەکەینەوە پاشان ئەوان پشتی تێدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن

ئەی (موحەممەد ﷺ) بڵێ پێم بڵێن ئەگەر سزای خوا لە ناکاو دا یا بە ئاشکرا بێت بۆتان ئایا لەناو دەبرێت (بە سزای خوایی) بێجگە لە کۆمەڵی ستەمکاران نەبێت؟

وە نێرراوەکانمان نەناردووە مەگەر بە موژدەدەر و ترسێنەرنەبێت جا ھەرکەس بڕوای ھێناو کردەوەی چاکی کرد ئەوە ھیچ مەترسی یەکیان لەسەر نابێ و غەمباریش نابن

ئەوانەیش بێ بڕوا بوون بە بەڵگەکانی ئێمە بە ھۆی دەرچوونیان لە سنووری(فەرمانی خوا) سزایان لێ دەکەوێَت و دەیانگرێت

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من پێتان ناڵێم خەزێنەکانی خوا لای منە وە شتی نھێنیش نازانم وە پێتان ناڵێم بێگومان من فریشتەم شوێنی ھیچ ناکەوم ئەوە نەبێت کە بۆم نیگا کراوە بڵێ ئایا کوێر و بینا یەکسانن؟ دەی ئایا بۆ بیرناکەنەوە؟

بەم قورئانە بترسێنە ئەوانەی دەترسن (لەوەی کە) کۆبکرێنەوە لای پەروەردگاریان لە کاتێکدا بێجگە لە خوا ھیچ یارمەتیدەر و تکا کارێکیان نیە بەڵکو خۆیان بپارێزن ولەخوا بترسن

وە ئەوانە دەرنەکەیت کە پەروەردگاریان دەپەرستن (وداوای لێدەکەن) بەبەیانیان و ئێواراندا (ڕەزامەندی) خوایان دەوێت و لێپرسینەوەی ھیچ شتێکیان لەسەر تۆ نیە وە لێپرسینەوەی ھیچ شتێکی تۆش لەسەر ئەوان نیە جا ئەگەر دەریانکەیت (دور یان خەیتەوە) ئەوە لەستەمکاران دەبیت

kurdî (kurmancî)134

وە بەوجۆرە ھەندێکیانمان بەھەندێکی تریان تاقی کردەوە بۆ ئەوەی بڵێن ئایا ئەوانە خوا رێزو بەھرەی پێ بە خشیوون لە ناو ئێمەدا؟ ئایا خوا لە ھەموو کەس زاناتر نیە بەوانەی شوکرانە بژێرن؟

وەکاتێک ئەوانەی کە بڕوایان ھەیە بە ئایەتەکانی ئێمە ھاتن بۆلات ئەوە پێیان بڵێ سڵاوتان لێ بێت پەروەردگارتان بەزەیی و میھرەبانی لەسەر خۆی پێویست کردووە بێگومان ھەر کەس لە ئێوە کارێکی خراپ بکات بەنەزانی پاشان بگەڕێتەوەو تەوبە بکات وخۆی چاک بکات ئەوە بەڕاستی خوا لێبوردە و بەبەزەییە

ئا بەو جۆرە ئایەتەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ ئەوەی ڕێگای تاوانباران ڕوون بێتەوە

بڵێ: بێگومان من قەدەغەم لێکراوە لەوەی کەبەندایەتی بکەم بۆ ئەوانەی ئێوە ھاواریان لێدەکەن و دەیان پەرستن بێجگە لە خوا بڵێ من شوێنی ئارەزووەکانی ئێوە ناکەوم ئەگەر وا بکەم بێگومان من گومڕا دەبم وەلە ڕیزی ئەو کەسانەدا نابم کە ڕێنمونیان وەرگرتووە

بڵێ بێگومان من لەسەر بەڵگەیەکی ئاشکرام کە لەلایەن پەروەردگارمەوەیە کەچی ئێوە بڕواتان پێ نەھێنا ئەو (سزای) ئێوە پەلەی ھاتنی دەکەن بە دەست من نیە فەرمان ڕەوایی تەنھا بۆ خوایە حەق و ڕاستی باسی دەکات وە ئەو چاکترینی بڕیاردەر و جیاکەرەوەیە

بڵێ ئەگەر لام بوایە ئەوەی ئێوەپە لە دەکەن لە ھاتنی ئەوا کاری نێوان من و ئێوە کۆتایی پێ دەھێنرا وە خوا چاک ئاگادارە بە ستەمکاران

وە کلیلی ھەموو نھێنیەکان ھەرلای خوایە کەس نایانزانێت جگە لە (خوا) وە (خوا) دەزانێ چی لە ووشکانی و دەریادا ھەیە وە ھەر گەڵایەک بکەوێتە خوارەوە خوا پێی دەزانێت و ھەر دانەوێڵەیەک لە تاریکیەکانی زەویدا بێت و ھەر تەڕو ووشکێک ھەبێت ھەر ھەموویان لە کتێبی ئاشکرا لە (لوح المحفوڤ) دان

Previous133 – 134133 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details