ئەگەر ئەو (پێغەمبەرە) مان بکردایە بەفریشتەیەک بێگومان دەمانگۆڕا بە وێنەی پیاوێک (تابیبینن وقسەی لەگەڵ بکەن) و بێگومان لێمان دەشێواندن وەک چۆن خۆیان لە خۆیان دەشێواند
سوێند بێت بێگومان گاڵتە کراوە بە پێغەمبەرانی پێش تۆیش سەرئەنجام بۆ ئەوانەیان گاڵتەیان دەکرد دابەزی و دەوریدان تۆڵەی ئەوەی گاڵتەیان پێدەکرد (لەسزای سەخت)
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بڕۆن و بگەڕێن بە زەویدا پاشان سەرنج بدەن سەر ئەنجامی ئەوانەی بەڵگەکانی خوایان بەدرۆ دادەنا چۆن بووە
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھی کێیە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا یە بڵێ تەنھا بۆ خوایە کە بەزەیی و میھرەبانی پێویستی کردوە لەسەرخۆی سوێند بەخوا بێگومان کۆتان دەکاتەوە لە ڕۆژی دواییدا کە ھیچ گومان و دوودڵی تێدا نیە ئەوانەی خۆیان دۆڕاندووە ئەوە ئەوانن کە بڕوا ناھێنن
وە ھەر بۆ خوایە ئەوەی ئارامی گرتووە لەشەو و ڕۆژدا وە ھەر ئەو بیسەر و زانایە
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا؟ بێجگە لە خوا دۆست و پەرستراوێک تر بۆخۆم دانێم؟ کەئەو بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە ئەو خوایە ڕۆزی دەدات و ڕۆزی پێ نادرێ بڵێ بەڕاستی من فەرمانم پێدراوە کە یەکەم کەس بم مل کەچ کەم (بۆ فەرمانی خوا) وە (فەرمانم پێدراوە لەلایەن خوداوە) ھەرگیز لەھاوبەش دانەران مەبە
پێیان بڵێ: بێگومان من دەترسم ئەگەر سەرپێچی لە فەرمانی پەروەردگارم بکەم لە سزای ڕۆژێکی گەورە
ھەرکەس ئەو سزایەی لێ لادرێت لەو ڕۆژەدا ئەوە بێگومان خوا بەزەیی پێیدا ھاتۆتەوە و ئەوەیە سەرکەوتنی ئاشکراو تەواو
وە ئەگەر خوا دووچاری بەڵاو زیانێکت بکات ئەوە جگە ئەو (خوا) کەس نیە بتوانێت لایبات وە ئەگەر خێر و خۆشیەکیشت پێ بگەیەنێت ئەوە خودا دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا
وە ھەر ئەوە دەست ڕۆیشتوو زاڵە بەسەر بەندەکانیدا ھەر ئەویش کار دروست و ئاگادارە