ووتیان: داوامان بۆ بکە لەپەروەردگارت تەواو بۆمان ڕوون بکاتەوە چۆن بێ ئەومانگایە؟ بەڕاستی مانگاکەمان لێ تێک چووە وە بەڕاستی ئێمە ئەگەر خوا بیەوێ ڕێنمونی وەردەگرین
ووتی: خوا ئەفەرموێ بەڕاستی مانگایەک بێ ڕانەھێنرابێ نە بە کێڵانی زەوی وە نە بەئاودێری کشتوکاڵ بێ نەنگ وبێ پەڵەبێ ووتیان: ئائێستا ھەواڵی راستت ھێنا ئەمجا سەریان بڕی وخەریک بوو ئەو (سەربڕینە) نەکەن
(وە بیربکەنەوە) کاتێک کە یەکێکتان کوشت وەھەموو لەخۆتانتان دوور دەخستەوەو ئاژاوەتان بوو وە خواش ئاشکرای کرد ئەوەی ئەتان شاردەوە
ئەمجا ووتمان: بەپارچەیەکی (مانگا سەربڕاوەکە) لەکەسە کوژراوەکە بدەن ئا (بەو شێوەیە) خوا مردووەکان زیندوو دەکاتەوە وەنیشانەکانی خۆیتان پیشان دەدات بۆئەوەی ژیربن وتێ بگەن
لە پاشان دڵتان رەق بوو دوای ئەم (ھەموو) موعجیزانە دڵتان وەک بەردە بەڵکو زۆر رەقترە چونکە بەڕاستی بەردی وا ھەیە لەچەند لاوە جۆگە ئاوی لێ ھەڵ دەقوڵێ وە بێگومان ھی وایان ھەیە کەلەت لەت دەبێ و ئاوی لێ دێتەدەرێ وە بەڕاستی ھی وایان ھەیە لەترسی خوا (لەلوتکەی شاخەکان) بەرئەبێتەوە وە خوا بێ ئاگا نیە لەوەی کەدەیکەن
جا ئایا بەتەمان (ئەی موسوڵمانینە) کە (جوولەکە) بڕوا بێنن بەئایینەکەتان لەکاتێکدا دەستەیەک لەوان فەرموودەی خوایان ئەبیست (لەتەورات) کەچی لەپاش تێگەیشتنی دەست کاریان دەکرد وە ئەوان دەشیان زانی (کە کارێکی ناڕەوایە)
(جوولەکەکان) کاتێک تووشی موسڵمانەکان ببونایە دەیان وت: ئێمەش بڕوامان ھێناوە (بە پێغەمبەرەکەتان) بەڵام کاتێک لەپەنایەکەوە ھەندێکیان بەھەندێکیان بگەیشتنایە دەیان وت:ئەوە ئێوە ئەو شتانە بەموسوڵمانەکان دەڵێن کە خوا بۆئێوەی باسکردووە (لە تەوراتدا)؟ تائەو تەوراتە بکەنە بەڵگە بەسەرتانەوە لای پەروەردگارتان (لەڕۆژی دواییدا) جا ئایا ژیرنابن و تێ ناگەن؟